١ ئەیلوول ٢٠٢١ - ٠٧:١٩
موجاھید: ئەفغانستان جێگای ڕمبازێنی داگیرکەران نەبوو

وتەبێژێکی تالیبان ڕایگەیاند: کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان وانەیەکە بۆ داگیرکەران و ملھوڕانی دیکە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ «زەبیحوڵڵا موحجاھید» لە کاتی گەییشتنی بە فڕگەی کابۆل وتی: ئەفغانستان جێگای ڕمبازێنی داگیرکەران نەبوو، ئەوانە  بۆ ساڵانێکی دوورودرێژ بە ھەڵە ھاتبوون.

وتیشی: کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان بۆ خەڵکی ئەم وڵاتە جێی خۆشحاڵیەو ڕۆژێکی گرینگ و مێژووییە بۆ سەربەخۆیی ئەفغانستان.

کەناڵی ئەمریکیی فەکس نیوز ڕایگەیاند: تەواوی دیپلۆماتەکانی ئەمریکا شەوی سێ شەممە خاکی ئەفغانستانیان چۆڵ کرد.

بە کشانەوەی دوایین ھێزەکانی ئەمریکیش لە خاکی ئەفغانستان لە ئێست ئاسایشتی تۆکمەوتەواوی ئەم وڵاتە لەوانە لە فڕگەی کابۆل لە دەستی ھێزەکانی تالیباندایە.

342/